ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گوڵان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، ١٢ گه‌نج و لاوی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی دارسه‌یرانی مه‌ریوانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر قاوه‌خانه‌ی “پیربابا” له چواررێیانی “بایه‌وه” و ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی لاوانی ئه‌م گه‌ڕه‌كه و له ئاكامدا ١٢ گه‌نجی ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه ناسناوی چوار كه‌سیان به‌م شێوه‌یه:
“كه‌ژوان فه‌یزی”- “فواد فه‌یزی”- “شێركۆ سوهرابی”- “ئاكۆ چاوه‌گی”