ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی “ئاسمینوون“، ١٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت وپیشه‌ییان جاده‌ی “مه‌نووجان” به “به‌نده‌ر عه‌باسیان” بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ داخست. له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی مانگرتنی كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره ده‌ستیان كردووه به په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرێكاران و بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ١٠ كه‌سیان ده‌ركردووه ئه‌و له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی ڕژیم به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان دابوو.