له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “عەبدوڵڵا سادقی” خەڵکی شاری سەرپۆڵ زەهاو، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار كرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان ناوبراویان بە تۆمەتی “بانگەشە بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان” تاوانبار کردووە. شایانی باسه، تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.