بەپێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەخشی قوتوور سەر بە شاری خۆی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣١ ساڵیان بە ناوی “مەنووچێهر ئیبراهیمی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو لاقێکی نیە و پێویستی بە چارەسەریی بەردەوامی پزیشکی هەیە. شایانی باسه، تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە شوێنی ڕاگیرانی بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هێزه ئه‌منییه‌كان “مەنووچێهر ئیبراهیمی”یان به گومانی ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی دژ به ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.