بەپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگی پوشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەحموود سەبووری”، دانیشتووی شاری “سایین قەڵا”، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراو، بە توندترین شێوە دەستیان داوەتە لێدانی. جێگهی ئاماژهیه، تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.