به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوه‌ی “ئه‌بووبه‌كر ڕووسته‌می” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی نادیاره.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ڕه‌خنه‌ی له ئیمام جۆمعه و فه‌رمانداری ئه‌و شاره گرتووه و ناڕه‌زایه‌تی له به‌رانبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگۆزرای بۆ خه‌ڵك ده‌ربڕیوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ش به‌رپرسانی فه‌رمانداری و ئیمامی جۆمعه‌ی ئه‌و شاره فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان بۆ ده‌ركردووه و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، چاره‌نووسی هێشتا نادیاره.