شەوی سێشەممە ٤ی مانگی خەزەڵوەر، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە گوندی “مێراو”ی سەر بە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “شوعەیب مەحموودی” و دەستبەسەریان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاتر لە ١٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان دەستبەسەر و ده‌ستیان داوه‌ته پشكنینی ماڵه‌كه‌ی و به‌شێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگێرانی “شۆعه‌یب” له‌به‌رده‌ستا نییه.