به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “كاوه یووسفی”، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هاووڵاتییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی “عۆبه‌ید مه‌حموودی” ده‌گه‌رێته‌وه. “عۆبه‌ید مه‌حموودی” بكوژی “مه‌رزیه حاسڵی” هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌یه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش له لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سپای پاسدارانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و دواجار ته‌رمه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاری ڕه‌وانسه‌ر سووتیندرا.