به پێی ڕاپۆرتی كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی مانگی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەلاح عوسمانی” تەمەن ٤٤ ساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزرا.
“سەلاح عوسمانی” خەڵکی گوندی “خەراپە” و دانیشتووی گوندی “ڕزگاری” سهر به شاری پیرانشاره و به بێ هۆكار له لایهن هێزه ئهمنییهكانی ڕژیمهوه دهستبهسهر كراوه. جێی ئاماژهیه كه تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، له هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئهو هاووڵاتییه هیچ زانیاریەک لەبەردەستا نیە.