ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌کانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر گوندی “شاقه‌ڵا”ی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره و هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ئه‌حمه‌د سادقی”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه له‌و گونده كرێكاری به‌شی ئاژه‌ڵداری بووه و هێزه‌كانی ڕژیم به بێ هۆكارێكی دیاریكراو ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون و سه‌ره‌ڕای به دواداچوونه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار هاووڵاتییه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌ر دستا نییه.