له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی “قاسم عەزیزییان”، خەڵکی گوندی “لەج”ی سەر بە شاری مههاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزه ئهمنییهكانی ڕژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووه. جێی ئاماژهیه كه تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئهو هاووراتییه هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.