کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕێبه‌ندان، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک و دەستبەسەریان کردووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە گەڕەکی حاجی ئاوای ئه‌مشاره‌، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “ئیبراهیم محەممەدی”  وێڕای ئەوەی لێیان داوە و بێ ڕێزییان پێ کردووە، دەستبەسەریان کردووە. شایانی باسه‌، هێزەکانی سپا لەکاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو، ماڵەکەیان تێک و پێک داوە و دەرگا و پەنجەرە و تەنانەت بەشێک لە کەرەستەکانی ناو ماڵەکەیان تێکشکاندووە. هەتا کاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەم هەواڵە، هۆكاری دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران

komalah

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز

komalah

مانگرتنی چالاکێکی مەدەنی و هاوکات بانگهێشتی چالاکێکی سنفیی لە شاری مەریوان

komalah

پەروەندەسازی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە دژی چالاکانی پیشەیی و مامۆستایان 

komalah

دۆخی نالەباری ژیانی کرێکارانی شارەداری مەریوان

komalah

دەستبەسەرکرانی ٥ هاووڵاتیی لە سنوورەکانی بانە

komalah