رۆژی چوارشەممە 18ی خاکەڵێوە، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “ڕێبوار پەروازە” خه‌ڵكی گۆندی “نێی” سەربە شاری مەریوان لە لایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه دەسبەسەر کرا.
جێی ئاماژه‌یه كه هۆکاری دەستبەسەر كرانی ئەم هاوڵاتییە ناروونه و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و لە سەرەتای ساڵی نوێ دەیان هاوڵاتی لە لایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.