هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری “سیلوانا”ی سەر بە ئۆستانی ورمێ به ناوی “شیروان سۆله‌یمان نژاد”، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعات بە شێوه‌ی نایاسایی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی هیچ زانیارییەک له‌سه‌ر شوێنی به‌ندكرانی له‌به‌رده‌ستا نییه و چارەنووسی نادیارە. جێگای ئاماژه‌یه كه برایه‌كی ناوبراو، بە ناوی “سالم سولەیمان نیژاد” لە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ٩٩ی هه‌تاوی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ناوچەی “تەڕگەوەڕ”ی ورمێ كه‌وته به‌ر ده‌سترێژی گۆلله‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران و گیانی له‌ده‌ست داوه.