سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، “سەعید تابناک” هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٨ ساڵ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کراوە.
به پێی ڕاپۆرهتهكان، “سەعید تابناک” ڕۆژی شەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی ههتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ١٠٠ ڕۆژ بەندکران دواجار بە دانانی وهسێفه و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. جێی ئاماژهیه كه ناوبراو لەلایەن دادگای ڕژیم له شاری شنۆ بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” سزای ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.