له‌ماوه ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “یه‌نگیجه”ی ناوچه‌ی “سۆما” و برادۆستی ورمێ به ناوی “به‌همه‌ن ئیسماعیلی”، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاوڵاتییه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانییارییهك له سه‌ر چاره‌نووسی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه.