ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “زێوه”ی سه‌ر به پیرانشار به ناوی “ئیبراهیم ئۆفتاده” دوای بانگهیشت كردنی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو به دوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ڕاگوێزراوه بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی سپای پاسداران و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ به ده‌ست هێنانی هه‌ر جۆره زانیارییه‌ك له باره‌ی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگرتنی ڕۆڵه‌كه‌یان، بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه.