ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری بۆكان، کەسێکیان به ناوی “سۆران شه‌ریفییان” ده‌ستبه‌سه‌ر و گواسته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ئه‌و هێزانه ده‌ستیان كردووه به پشكنینی ماڵی ناوبراو و كۆمه‌ڵێك له كه‌لوپه‌له‌كانیان زه‌وت كردووه. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له چاره‌نووسی “سۆران شه‌ریفییان” هیچ زانییارییهك له‌به‌ر ده‌ستا نییه.