ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی خەڵک گوندی “کڵاش” بە ناوی “ئولفەت بەهرامی” لە پاش بانگ کرانی بۆ فەرمانداریی جوانڕۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، پەیوەندییان لەگەڵ ئولفەت بەهرامی گرتووە و پێیان ڕاگەیاندووە یارانەکەی کێشەی هەیە و دەبێ سەردانی فەرمانداریی جوانڕۆ بکات و پاش ئەوەی چووەته ناو فهرمانداری دەستبەسەریان کردووە. جێی ئاماژهیه، سەرەڕای تێپەڕێنی چەند ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتییە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست نییە و هەوڵی بنەماڵەکەشی لەم بارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.