له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان لەگەڕەکی “دەوڵەتئاوا”ی ئەو شارە تازه‌لاوێكی تەمەن ١٥ ساڵیان بە ناوی “دانیال کەرەمی” دەستبەسەر کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، هێزە ئەمنییەکان بۆ ئازادی کاتی “دانیال کەرەمی” داوای وه‌سێقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نییان کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە بنەماڵەکەی ئەو بڕە پارەیان دابین کردووە هێشتا ئازاد نەکراوە. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، هێزه ئه‌منییه‌كانی هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “دانیال”یان “چالاكی ته‌بلیغی” ڕاگه‌یاندوو.