له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سێ هاووڵاتییان به ناوه‌كانی “شەرارە ئیسماعیلی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت و دوو چالاكی ژێنگه‌یی خه‌ڵكی پیرانشاریان به ناوه‌كانی “جه‌هانگیر ساغه‌رنیا” و “خه‌بات خه‌تیاڵ” دەستبەسەر کردووه. هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی سێشەممە ٢٥ مانگی خەزەڵوەر، “ئیبراهیم عەلیپوور” وێنەگر و رۆژنامەنووسی خەڵکی بانە و ئەندامی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی وینەگرانی (FIAP) و هەروەها ئەندامی ئاژانسی “میدڵ ئیست نیووز” کە بە مەبەستی ئامادەکرانی ڕاپۆرت و وێنە چووەتە ئەفغانستان لەلایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه سه‌رده‌شتییه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. هێزه‌كانی ڕژیم وێڕای پشكنینی ماڵی باوك و بێڕێزی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناوبراویان ڕاگوێزی گرتووخانه كردووه و به دوای لێپرسینه‌وه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ی “پارێزه‌رانی ژینگه‌ی پیرانشار” له‌به‌رده‌ستا نییه. شایانی باسه كه “ئیبراهیم عەلیپوور” لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی هەڵوێستەکانی بەرانبەر کوژرانی کۆڵبەران و توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان، دەیان جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه.