کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سێ هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و پیرانشار

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “کەیوان نژاد ڕەسووڵ”، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣٠ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە. هه‌روه‌ها دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سۆران موعین‌دووست”، و “ئەهوەن فرووزان”، خەڵکی گوندی “گەورە قەڵا” سەر بە بەخشی سەرشیوی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

“کەیوان نژاد ڕەسووڵ” خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار، شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەز هاوڕێ لەگەڵ سێ کەسی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو. جێی ئاماژه‌یه‌ “کەیوان نژاد ڕەسووڵ” بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو کە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە. به‌ پێی راپۆرته‌كان، هەتا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی “سۆران موعین‌دووست”، و “ئەهوەن فرووزان”،بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراوان بێئاکام ماوەتەوە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو دوو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی گرووپی ملی فولاد له‌ ئه‌هواز

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی گورجستان دژبه‌ ده‌وڵه‌ت

-

پۆلۆمپ كردنی ده‌یان یه‌كه‌ی سنفی له‌ مه‌شهه‌د و تاران

-

برینداربوونی ٣٠ كرێكار به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسی كرێكارانی شیركه‌تی داتیس

-

برینداربوونی سێ خوێندكاری كچ به‌هۆی ئاگرگرتنی خوابگای زانكۆی زابۆل

-

مانگرتن له‌ خواردنی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

-