له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی “یووسف ئەمینی” خەڵکی گوندی “گورگاوێ”، “ئاسۆ شێخە” خەڵکی گوندی چشمە گۆل” و “مۆراد ساعی” خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیم ئاوای ئه‌و شاره دەستبەسەر کردووە.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ئه‌و سێ هاووڵاتییه‌یان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ری و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستا نییه