ده‌وڵه‌تی قه‌زاقستان ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: ٤٦٤ هاووڵاتیی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
نائارامیه‌كان له قه‌زاقستان له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایێنیه‌وه به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته‌دا ده‌ستی پێكرد و به‌و هۆیه‌وه ٢٢٥ خۆپیشانده‌ر به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستدا و به‌ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته خۆپیشانده‌رانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه به‌كرێگیراوی وڵاتانی بیانیین كه ده‌یانه‌وێت ئاسایش و ئارامی ئه‌و وڵاته تێك بده‌ن.