به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی پشتیوانی له مافی پهنابهران له توركییه، له ماوهی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له شاری ئادرینه ههزار و ٢٢٠ كۆچبهر دهستبهسهر كراون.
میدیاکانی توركییه بڵاویانکردووهتهوه، تیمەکانی سەر بە هێزەکانی جەندرمە، دەریاوانی و یەکەکانی پاسەوانی سنوور، تەنیا لەماوەی دوو ڕۆژدا هەزار و ٢٢٠ کۆچبەریان دەستگیرکردوە کە لەهەوڵدابون بەشێوەی نایاسایی بچنە دەرەوەی وڵات. ئاماژە بەوەشکراوە، کۆچبەرەکان لە ناوچە و گوندەکانی سنوری پارێزگای ئەدیرنە، دەستگیرکراون و زۆربەی کۆچبەرەکانیش هەڵگری رەگەزنامەی فەڵەستینی، ئەفغانستانی، مەغریبی، هێندی، میسری، لیبی، چینی، عێراقی، ئێرانی، بەنگلادیشی و سووری بوون. ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژانە لە تورکییه بە سەدان کۆچبەر دەستگیردەکرێن، کە بەهۆى دۆخى ناهەموارى وڵاتەکانیان بەرەو ئەوروپا کۆچدەکەن و رێگاى دەریایی لە تورکییه بەکاردەهێنن.