کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاکی ژن لە شاری سنە

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو چالاکی ژن لە شاری سنە 4

ڕۆژی دووشەممە ٤ی مانگی ڕێبەندان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوو چالاکی ژنیان بە ناوەکانی “سۆما شاپەری” و “مەهسا محەممەدی” دەستبەسەر کرد.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کەسە دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە و ڕۆژانە لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و شەوانە دەبرێنەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی سنە، کە بە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ناسراوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ لە بەر دەستدا نییە.