ڕۆژی دووشەممە 3ی جۆزەردان، “کاوە حەکیمی” چالاکی کرێکاری و لە واژۆکەرانی راگەیەندراوی ئیدانەکردنی دەستبەسەرکرانی چالاكانی به‌ناوبانگی كرێكاری “عوسمان ئیسماعیلی” و “مەحمود ساڵەحی” و “لۆقمان نیكزاد” هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌ریوان، دوای بانگهێشت كرانیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات، ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆرتر لە 500 کەس لە کرێکاران و چالاکانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی، بە واژۆکردنی راگەیەندراوێک دەستبەسەرکردنی “عوسمان ئیسماعیلی” و “مەحمود ساڵەحی”یان ئیدانە کردوە و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مەرجی ئەم دوو چالاکیە کرێکارییە بوون كه یه‌ك له‌وانه “كاوه حه‌كیمی”یه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانییارییهك له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌م دوو چالاكه كرێكاری و مه‌ده‌نییه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.