به پێی ههواڵی گهیشتوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگی خەرمانان، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی “کامران ساختمانگەر و سەید عەلی حوسێنی”، لە لایەن هێزە ئهمنییهكانی ڕژیم، لە نزیک شاری سەقز دەستبەسەر کران.
به پێی ئهم ههواڵه، هێزە ئیتلاعاتییەکان پاش دەستبەسەرکردنی ئەو دوو چالاکە کرێکارییە، “سەید عەلی حوسێنی”یان بە قهراری وهسێقه بە شێوەی کاتی ئازاد کرد و “کامران ساختمانگەر”یان بۆ شاری سنە ڕاگواست. هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو دوو چالاکە کرێکارییە و ئازادکردنی یەکێکیان، زانیاریی ورد لەبەر دەستدا نییە. لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی پێنجشەممەی ههفتهی ڕابردوو، هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی “کامران ساختمانگەر” و پاش پشکنینی ماڵی ئەو چالاکە کرێکارییە، هەندێک کەرەستەی شهخسی ناوبراو، وەک: “کارتی پێناس، کاغەزی ئازمایشی پزیشکی، کتێب و هاردی کامپیۆتر”یان، لەگەڵ خۆیان برد.