به دوایی بانگهێشت و لێپرسینه‌وه له دوو هه‌واڵنێری خۆجێیی شاری پاوه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌و دوو هه‌واڵنێره به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێكسی پیاوێك بۆسه‌ر كچێكی ٧ ساڵ ته‌مه‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێكسی پیاوێكی ٤٣ ساڵ ته‌مه‌ن بۆ سه‌ر كچێكی حه‌وت ساڵان، ڕۆژی ٢٩ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرابوو كه به شوێن ئه‌و هه‌واڵه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری پاوه هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌واڵنێرانی ئه‌و ڕاپۆرته كرد كه به‌دواداچوونی ئه‌و په‌روه‌نده نه‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌م جاره به شێوه‌ی فه‌رمی ئه‌و دوو هه‌واڵنێره‌یان بانگهێشت و دوای لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.