به دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر چه‌ند منداڵی ته‌مه‌ن ٧ تا ١١ ساڵ له لایه‌ن مۆعهلمێكی ئه‌ندامی سپای پاسداران له شاری “كلیبه‌ر”ی سه‌ر به ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ئه‌و دوو هه‌واڵنێره كه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردبوو له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، “ئه‌بۆلفه‌زل پوور حسێن قۆلی” به‌رێه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵنێری “سێحراما” و “ئاره‌ش شادمهند” وێنه‌گری ئه‌و هه‌واڵنێره، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگهێزی به‌ندی ٢ی ئه‌لفی زیندانی ئێوێن كراون. به پێی ئه‌و ڕاپورته، ئه‌و منداڵانه له لایه‌ن ئه‌ندامێكی سپای پاسدارانه‌وه و له مه‌دره‌سه‌ی یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به شاری “ئه‌هه‌ر” ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته سه‌ر. شایانی باسه كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و هه‌واڵنێرانه به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بووه.