له ماوه‌ی ڕۆرژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ڕه‌شید ڕه‌حیمی” خه‌ڵكی شاری بۆكان و “به‌هادین مۆسته‌فانژاد” خه‌ڵكی گوندی “به‌ركه‌مران”ی سه‌ر به شاری پیرانشار، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌شید ڕه‌حیمی” به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی خه‌ڵكی پیرانشار له‌به‌ر ده‌ستا نییه.