له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “سایین قه‌ڵا” به ناوه‌كانی “عارف سڵێمانیان” و “عه‌لی گه‌ندۆمی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “مه‌حمووئاوا”ی سه‌ر به شاری “سایین قه‌ڵا”ی سه‌ر به ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربین كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون.