له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئامانج قوربانی” یەکێک لە ژینگەپارێزان و رۆژنامەنووسانی خەڵکی کامیاران و “یاسین ئه‌عزه‌می” خه‌ڵكی جوانڕۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئامانج قوربانی” بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی “حەیدەر قوربانی” بانگهێشتی ئێداره‌ی ئیتلاعاتی كامیاران كراوه و دواجار دەستبەسەر کراوە. له كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان “یاسین ئه‌عزه‌می”یان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه.