له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌ناوه‌كانی “سه‌عدا خه‌دیرزاده” خه‌ڵكی پیرانشار و “عه‌لی زۆڵفی” خه‌ڵكی بۆكان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم “سه‌عدا خه‌دیرزاده”یان به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كردووه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، “سه‌عدا خه‌دیرزاده” دووگیانه و پێویستی به چاودێری پزیشكی هه‌یه. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه. هه‌روه‌ها “عه‌لی زۆڵفی” لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای بۆکانەوە، بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بە چوار مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندان، مەحکووم کراوە كه بۆ تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كرا.