له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خهڵكی شاری ئیلام بە ناوەکانی “مریەم حەقگوو” و “پووریا جەوادی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیارییهكان، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییه و پاش پشكنینی ماڵهكهیان، ئەم ژن و مێردەیان به شێوهی نایاسایی دەستبەسەر کردووە. جێی ئاماژهیه كه تا کاتی بڵاوبوونهوهی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنیی ڕاگیران و هۆكاری دهستبهسهر كردنی ئهو دوو هاووڵاتییه لەبەردەستدا نیە.