لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ناسنامەی یەکێک لەو کەسانە “بێهنام خوسرەوپەنا” و هەتا ئێستا ناسنامەی کەسی دووەم نەزانراوە. به وتهی بهرپرسانی ئینتزامی پارێزگای كوردستان، ئەم دوو کەسە بە هۆی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ” بڵاو کردنەوەی هەواڵی درۆ و تێکدانی بیروڕای گشتی” دەستبەسەر کراون.