کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و پیرانشار

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و پیرانشار

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی به‌ ناوه‌كانی “حەیدەر خزری” خەڵکی گوندی “کۆنەخان”ی سەر بە پیرانشار و “سڵێمان گۆڵی” خه‌ڵكی گوندی “عه‌لی ئاوا”ی سه‌ر به‌ شاری دیواندره‌ ، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە پێی راپۆرته‌كان، ھێزە ئەمنییەتیەکان بە بێ هۆكارێكی ڕوون ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌.