کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی مه‌هاباد و شنۆ

56h

56h

بەپێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، لاوێک بە ناوی ”بێهنام ئەلیاسی”، ٢٤ ساڵ ته‌مه‌ن، و خەڵکی مەهاباد، پاش لێدان و بێڕێزی پێکردن، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاته‌وە دەستبەسەر کرا.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزەکانی ئیتلاعات هێرشیان بۆ ماڵی باوکی ناوبراو بردووە و لە پێش چاوی بنەماڵەکەی دەستیان بە لێدان و ئەشکەنجەی کردووە. هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. ڕۆژی شەممە، ٢٢ی مانگی پوشپەڕ، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سەرگیز”ی شاری شنۆ، بە ناوی “محەممەد سابیر مووسەوی” لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەمشارەوە، به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم، دەستبەسەر کرا