بەڕێوبەریەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو لەناو شاری سلێمانی دوو تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی داعشیان دەستگیر كردووه.
له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوو جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان ڕووی له زیادبوون كردووه و له به‌رانبه‌ریشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ئۆپراسیۆنه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش زیادی كردووه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا له مانگی ڕابردوو هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی ٢٠ كه‌سیان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له شاری هه‌ڵه‌بچه، سیروان و خورماڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.