به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كان دژی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئوكراینی و گیانبه‌خت كردنی ١٧٦ كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی، له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ٣٠ كه‌س له خۆپیشانده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم و ماشینی هێزه‌كانی دژه شوڕش، به جێگیر بوونیان له ئاستی شاره‌كان دا، ده‌ست به سه‌ركۆتی ناڕازییان ده‌كه‌ن. ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، به پێی دانپێدانانی وته بێژی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی ڕژیم، له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا ٣٠ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌ڵام به وته‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران، ئه‌م ژماره دور له ڕاستییه و ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان زۆرترن. شایانی باسه، تا ئێستا له شوێنی ڕاگیڕان و چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان هیچ زانیارییه‌ك بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه.