به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، خوێندكارێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سپای ئه‌مشاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“محه‌ممه‌د ئێقبالی” خوێندكاری رشته‌ی مۆهه‌ندسی فه‌ناوه‌ری ئێتلاعات له زانكۆی شاری مه‌شهه‌د، ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێتلاعاتی سپا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنیكی نادیار كرا. شایانی باسه، له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو هێچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.