کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “حەسەن قوربانی” برای زیندانی سیاسی “حەیدەر قوربانی”

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی حەسەن قوربانی برای زیندانی سیاسی حەیدەر قوربانی

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی سەرماوەز، “حەسەن قوربانی” برای حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراو، لەلایەن هێزە ئەمنییه‌کانەوە دەسبەسەر کرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو هاووڵاتییە، پاش لەسێدارەدانی “حەیدەر قوربانی” لە زیندانی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو. سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، “حەیدەر قوربانی” زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کامیاران بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی لە زیندانی سنە لە سێدارە درا.