به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان كه به‌نیازبوون له كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای باڵای سینفی فه‌رهه‌نگیان له شاری تاران به‌شداری بكه‌ن، پاش ڕێكه‌وتن له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی زانیارییه‌كان، ناوی به‌شێك له‌و مۆعه‌لیمانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون بریتیه له: “فاتمه زه‌ندكه‌ریمی”، “جه‌میل ئه‌مینی”، “عه‌لی قه‌ریشی”، “ئیسماعیل ڕه‌یحانی”، “سدیق سادقی” و “جه‌بار پاكزاد” کە له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. هه‌روه‌ها له ئۆستانه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌ربڵاوی مۆعه‌لیمان بڵاو بووه‌ته‌وه