سپتامبر 18, 2021
کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی خۆپێشاندران له‌ ڕامشیر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٢٨ خۆپێشانده‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ ڕامشیر، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.

كاتژمێر ٦ی سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ئیداراه‌ی ئیتلاعات، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ماڵی كۆمه‌ڵێك له‌ لاوانی ناڕازی له‌ شاری ڕامشیر و ٢٨ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆ‌ته‌وه كه‌ ناوی ژماره‌یك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به‌م شێوه‌یه‌:

“محه‌ممه‌د عه‌مووری”، “خالید عه‌مووری”، “جه‌واد جابری”، “حامد خالدی”، “سه‌لاح خالدی”، “فه‌رزاد عه‌تابی”، “محه‌ممه‌د ئه‌لبۆشووكه‌”، “حه‌یده‌ر ئه‌لبۆشووكه‌”، “مه‌جید مووسه‌وی”، “ئۆمید تووسی”، “ئه‌حمه‌د ئه‌سلی” و “مێهدی حه‌مید”. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌ شاری ئه‌هواز ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ لاوانی ئه‌و شاره‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه‌ ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتنی كرێكارانی پیترۆشیمی “به‌نده‌ری خۆمه‌ینی”

rezan

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كارنامه‌ سه‌وزه‌كان

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی “كاروه‌رزانی” پیزشكی نه‌خۆشخانه‌ی “مۆفید”ی تاران

rezan

كۆبوونه‌وه‌ی خوێنكارانی پیزشكی “زانكۆی ئازاد”ی مه‌شهه‌د

rezan

گیان له‌ ده‌ست دان و بریندار بوونی پێنج كرێكار له‌ چه‌ند شار

rezan

بانگهێشتی “مریه‌م ڕه‌حمانی” چالاكی مافی ژنان بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی تاران

rezan