گروپێکێكی تیرۆریستی سه‌ر به چه‌كدارانی داعش لە شاری هەولێر دەستگیرکران کە سێ خۆکوژیان بۆ تیرۆریستانی داعش ئامادەکردووە و لە هەوڵدابوون کردەوەی دیکەش ئەنجام بدەن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئەنجومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان، دەستگیرکردنى گرووپێکی ناسراو به “ویلایەتى شیمال بەغدادى” سەر بە تیرۆریستانی داعشی ڕاگەیاند و دانپێدانانەکانیان بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش ئەم گرووپە پێکهاتبوون لە گرووپێکی ئەمنی و لە ماوەى رابردوودا هەستاون بە دروستکردنى تیمێك لە شارى هەولێر و دابینکردنى کەسانى خۆکوژ بۆ ئەم تیمه و توانیویانە سێ كه‌س به مه‌به‌ستی كاری خۆته‌قاندنه‌وه له شاری هه‌ولێر بۆ چه‌كدارانی داعش ڕه‌وانه بكه‌ن. شایانی باسه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، ئاسایشی سلێمانیش له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌دا ڕایگه‌یاند هێزه‌كانیان له ئۆپراسیۆنێكدا له شاری هه‌له‌بچه توانیویانه چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن.