ڕۆژی سێشەممە ٢ی مانگی خەرمانان ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان سێ کچی تازه‌لاو بە ناوەکانی “تارا ئەحمەدی” ، “سونیا کەریمی” و “پەریا فەتحی” ، بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کردووە.
به پێی راپۆرته‌كان “تارا ئەحمەدی” له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هەوڵی خۆکوشتنی داوە و به‌و هۆیه‌وه ئێستا لە بەشی ICU لە نەخۆشخانەی ئه‌و شاره لەژێر چاوەدێریدایە . هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەکی دیكه بە ناوی “محەممەد ڕەسائی”، خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی سەر بە مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، دەستبەسەر کراو هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.