ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “عه‌زیز قاسم زاده” وته‌بێژی كانوونی سینفی فه‌رهه‌نگیانی ئۆستانی ئیلام، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ڕژاونه‌ته سه‌ر ماڵی باوكی ئه‌و چالاكه سینفی و مه‌ده‌نییه و وێڕای پشكنین ناوماڵ، به‌شێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. شایانی باسه ئه‌و هێرشه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری مۆعهلیمان له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ڕووی داوه.