ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان هێزه سنووریه‌كانی ڕژیم له به‌رزاییه‌كانی “ته‌ته” و “گه‌ناوه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان، به دانانی كه‌مینێك له سه‌ر ڕێگای كۆڵبه‌ران ده‌ستیان گرت به سه‌ر باره‌كانیان و لانی كه‌م ١٥ ئه‌سب و هێسریان كوشت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “ژاڵانه” و به‌رزاییه‌كانی “ته‌ته” سه‌ره‌ڕای لێدان و سووكایه‌تی به كۆڵبه‌ران، كۆڵه‌كانیان لێ زه‌وت كردن و هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی كۆڵبه‌ران و له ئاكام دا ئه‌سب و هێسری كۆڵبه‌رانیان دا‌یه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله.