به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالامانی به‌لووچ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی سیستتان و به‌لووچستان، ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی نارازیان به كوشتنی سووخت به‌ران و له گرتووخانه ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی ڕه‌شه‌ممه، هێزه‌كانی ئینتزامی ڕژیم له ئیرانشار وێرای ته‌قه له خۆپیشانده‌ران لانیكه‌م چوار كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه ناسناوی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان “یه‌حیا شكل زه‌هی” روون كراوه‌ته‌وه، شایانی باسه، ناوبراو پای بریندار بووه. هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی “شوورۆ”ی سه‌ر به شاری زاهیدان لانیكه‌م سێ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه ناسناویان بریتیه له “زه‌كه‌ریا”، “سه‌عید”، “عه‌بدۆلجه‌لیل”. هه‌واڵه‌كان هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كان به فیشه‌كی پلاستیكی ته‌قه‌یان له خوێندكارێكی ماتۆرسوار به‌ناوی “دانیال سه‌عیدی” كردووه كه به هۆیه‌وه پای بریندار بووه.