به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی، هه‌وڵی هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی زیادی كردووه.
له‌ڕۆژانی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی به‌ناوبانگ، ئیتلاعاتی سپا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌كۆمه‌ڵی چالاكانی سیاسی له ئۆستانه‌كانی ئه‌لبۆرز، كرمان، تاران و هۆرمۆزگان ده‌كات، به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و هاوڵاتییانه تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات و ئه‌ندام بوون له حیزبه‌كانی دژبه‌ری ڕژیمیان خراوه‌ته‌پاڵ.